کلیلی بە ختیاری

3/13

٣ - تۆبەکردن

چۆن مرۆڤ دەتوانێت لە گەل خودا ڕێک بێت؟ چۆن گوناهبار دەتوانێت خۆی خاوێن بکاتەوە و ببێتە بێ گوناهی چاکەکار؟ ئێمە لە ڕێی مەسیحەوە دەتوانین لەگەڵ خودا و لەگەڵ پیرۆز مەندان لە هارمۆنی و گونجاندا بین . گەلێک کەس ئەم پرسیارە دەکەن کە کاتی خۆی لە ڕۆژی پەنجاهەمین خەڵکێکی زۆر کە گوناهبار کرابوون، هاواریان دەکرد “ئێمە چي بکەین؟” یەکەم وەڵامی پەترۆس ئەمە بوو “تۆبە بکەن” (کردەوە ٣: ١٩). KB 14.1

تۆبە خەفەتە بەسەر گوناهدا و وازهێنانە لێی، ئێمە واز لە گوناه ناهێنێن تا شەڕی نەبینین، گۆڕینی ڕاستی لە ژیاندا دروست نابێت تا بە هەموو دڵ لێی دوور نەکەوینەوە. KB 14.2

زۆر کەس هەن کە ناتوانن لە مانای ڕاستی تۆبە بگەن، هەندێک خەفەت دەخۆن کە گوناهیان کردووە و هەوڵ دەدەن بەڕوواڵەت خۆیان چاک بکەن لەبەر ئەوەی دەترسن گوناهەکانیان تووشی ئەشکەنجە و ئازاریان بکات . بەڵام ئەمە تۆبەی ڕاستی نییە، ترسان و شیوەنی ئەشکەنجە و ئازارە نەک هی گوناه، بەسەر هاتیان دەبێت بەسەرهاتی “عیساو” پاش ئەوەی دی کە مافی هاوووڵاتی و خێزانی خۆی لە دەستدا، بەسەر هاتیان بەسەرهاتی “بەلعام” دەبێ کە لە ترسی ژیانی دانی نا بە گوناهیدا کاتێک فریشتەکان بە شمشێرەوە ڕێیان لێ گرت، بەڵام ئەمە تۆبە نەبوو لە گوناه، مەبەستی نەگۆڕابوو، نەفرینی لە خراپە و بەدکاری نەکردبوو، هەروەها “یەهودای ئەسخەر یوتی” پاش ناپاکی کردنی لەگەڵ مەسیح و بە دەستەوەدانی هاواری کرد و ووتی “گوناهم کرد کە ناپاکیم لە خوێنی پاک و بێ گوناه کرد” (مەتتا ٤: ٢٧). KB 14.3

ئەو شتەی کە ناچاری کرد کە دان بە گوناهەکانیدا بنێ هەستی ترس و لە رزی حوکمدان و چاوەڕوانی سزای بوو کە گوناه ڕاپێچی دەکات بۆ بەر دادگای خودا، بەڵام خۆی بە گوناهبار نەزانی و پەشیمان نە بۆوە لە وەی کە ناپاکی لە ڕۆڵەی خودا و لاری لە پیرۆزمەندی ئیسرائیل کردووە. هەر کاتێک خودا فیرعەونی مەحکوم دەکرد و بەڵایەکی بۆ دەنارد هاواری لێ هەلدەستا و دانی بە گوناهەکانیدا دەنا تاکو خودا لە سزادان ڕزگاری بکات، هەر کە ڕزگار دەبوو زۆری پێ نەدەچوو دەگەڕایەوە بۆ گوناهکاری و سەرپێجی خودا. خەفەت و پەشیمانی ئەم کەسانە لە هەڵە و گوناهەکانیان نەبوو، بەڵکو ترس و لە رزی ڕزگارکردنی خۆیان بوو لە سزای گوناهەکانیان. KB 15.1

بەڵام کاتێک مرۆڤ دڵی خۆی دەخاتە ژێر ڕکێفی گیانی خوداوە، ویژدان دەبزوێ و زیندوو دەبێتەوە، وەک گوناهبار هەست بەهەندێ لە قووڵی و عەدالەتی یاسای پیرۆزی ئاسمانی دەکات کە ڕێباز و بنچینەی فەرمانی خودا لە سەر زەوی و لە ئاسمان، لە دڵیدا ڕووناکییەک هەڵدێت “ئەو ڕووناکییەی کە هەر مرۆڤێک بێتە ئەم جیهانەوە ڕووناکی پێ دەبەخشێ” (یۆحەننا ١: ٩) . دڵ و ئەقڵی گوناهبار هەستی بە گوناه دەکات، پاشان هەستی بە ڕاست و دروستی و دادپەروەری خودا دەکات، ترس دای دەگرێ لە وەی کە خەتا و پیسی دڵی دەربخات لە بەردەم دادگای خودا، بەڵام کە گەورەیی و خۆشەویستی و بێگەردی خودا دەبینێت، ئارەزوو دەکات پاک بێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ڕێگای ڕاستی پەیوەندی ئاسمانی. KB 15.2

نۆێژ و پاڕانەوەی داود دوای کەوتنی ڕوونی کردەوە کە چەند لە ناخەوە خەفەتبار و پەشیمانە لە گوناهەکانی، هەوڵی نەدا گوناهەکانی خۆی داپۆشێ و بچووکیان بکاتەوە، حەزی نەکرد هەڵبێت لە دەست سزای گوناهەکانی کە هەڕەشەی لێ دەکەن بەڵکو دەیخستنە ڕوو لە پاڕانەوەی نوێژەکانیدا. داود خەرمانی گوناه و خەتا و سەرپێچییەکانی خۆی دی، بۆی دەرکەوتبوو کە گیانی چەند پیس و گڵاوە. ڕقی لە گوناه هەستابوو نەفرەتی لێ دەکرد، نوێژ و پاڕانەوەکانی هەر بۆ لێخۆش بوون نەبوو، بەڵکو لە هەمان کات بۆ پاککردنەوەی دڵ و گیانیشی بوو، ئاواتە خوازی خۆشی خواپەرستی بوو، دەست بەدووعا بوو بۆ ئەوەی خاوێن بێتەوە و پەیوەندی لەگەڵ خودا ببەستێتەوە، هەر وەکو لە دووعاکانیدا دیارن: KB 16.1

“بەختیار ئەو کەسەیە کە خەتای بەخشراوە، گوناهی داپۆشراوە بەختیارە ئەو مرۆڤەی خودا گوناهی لێ ناگرێ و فێڵ گزی لە گیانیدا نییە” KB 16.2

(سرود ٣٢: ١، ٢)

“خودایە بە خۆشەویستی و میهرەبانییت ڕەحمم پێ بکە
بەسۆز و بەزەیی فراوانت خەتاکانم بسڕە
چونکە من لە سەرپێچی و گوناهەکانم ئاگادارم و
هەمیشە وان لەبەر دەممدا
پاکم بکەوە بە زوفا، خاوێن دەبمەوە
بمشۆ، لە بەفر سپی تر دەبمەوە
خودایە دڵێکی پاکم تێدا دروست بکەوە
گیانێکی ڕاست لە مندا نوێ بکەوە
لە لە بەردەم ڕووی خۆت دوورم مەخەرەوە
لە گیانی پیرۆز و مەرحەمەتی خۆت بێبەشم مەکە ڕزگارم کە با بە بەختەوەری ڕزگاریت شاد بم
بە گیانی بەخشندە و پڕ بەرەکەتی خۆت پشتیوانیم لێ بکە
نەجاتم بدە لە گوناهی خوێن، خودایە، ئەی خودای ڕزگار کەرم
زوبانم بەدەنگی بەرز ستایشی داد پەروەری و ڕاستی و دروستیت دەکات.”
KB 17.1

(سروود ٥١: ١-١٤)

تۆبە کردنی ئابەم جۆرە لە توانای ئێەمەدا نییە، لە سەرووی وزەی ئێمەدایە . تەنها لە ڕێی مەسیحەوە دێتە دەست، مەسیح کە سەرکەوت بۆ ئاسمان دیاری دا بەخەڵکی، یەکێک لە و دیاریانە تۆبە بوو. KB 18.1

لێرەدا گەلێ کەس بە هەڵەدا دەچن و سەرناکەون لە بەدەست هێنانی ئەو بەخشین و یارمەتییەی کە مەسیح ئارەزووی دەکات پێیان بدات، چونکە وا بیردەکەنەوە کە ناتوانن بەرەو ڕووی مەسیح ببنەوە ئەگەر لە پێشدا تۆبەیان نەکردبێت، تۆبەیە کە ڕێگای لێخۆش بوون بۆ گوناهەکانیان دەکاتەوە. ڕاستە تۆبە پێش بەخشین دەکەوێت، لەبەر ئەوە پێویستە بۆ کەسانی گوناهبار و پەشیمان. بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە گوناهبار نابێت بەرەو ڕووی مەسیح ببێتەوە تا تۆبە نەکات ؟ ئایا تۆبە کردن دەبێ ببێت بە کۆسپێک لە نێوان گوناهبار و ڕزگارکەردا؟ KB 19.1

وتەکانی خودا وامان فێر ناکات و ناڵێت گوناهبار دەبێ تۆبە بکات پێش ئەوەی بانگەوازی مەسیح قبووڵ بکات “وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتان حەسێنمەوە،” (مەتتا ١١: ٢٨)، هێزی مەسیحە کە دەمانبات بەرە و تۆبەی ڕاستی، هەر وەکو پەترۆس ڕوونی کردەوە بۆ بەنی ئیسرائیلیەکان و ووتی “بەم جۆرە خودا بەدەستی ڕاستی سەرۆک و ڕزگارکەری بەرز کردەوە بۆ ئەوەی تۆبە و لێخۆش بوونی گوناه بە ئیسرائیلیەکان ببەخشێت.” (کردەوە ٥: ٣١)، ئێمە بێ مەسیح لێ خۆشبوونمان دەست گیر نابێت هەروەها بێ ئەو تۆبە شمان پێناکرێت . KB 19.2

مەسیح سەرچاوەی هەر ڕووداوێکی ڕاستە، هەر ئەو دەتوانێت دژایەتی گوناە لە دڵماندا بڕوێنێت، هەر ئارەزوویەک کە بەرە و ڕاستی و پاکیمان دەبات، هەر هەست پێکردنێک بەخەتا و گوناهمان، بەڵگەیە بۆ کارکردنی گیانی مەسیح لە دڵماندا. KB 19.3

مەسیح وتویەتی “کاتێک لە سەر زەوی بەهەڵواسراوی بەرز دەکرێمەوە هەموو کەسێک بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.” (یۆحەننا ١٢: ٣٢)، مەسیح دەبێ دەری بخات بۆ گوناهکاران کە وەک ڕزگار کەرێک دەمرێت بۆ پاکککردنەوەی گوناهی جیهان، کە ئێمەی بەرخی خودا دەبینین بەسەر خاچی جەلجەسەوە، لەمانای فیداکاری تێدەگەین، چاکە و میهرەبانی خودا ڕێپیشاندەرمان دەبێت بۆ تۆبە کردن ، مردنی مەسیح لە پێناوی گوناهکاراندا خۆشەویستی یەکی دەرخست کە وەسف ناکرێت، کە گوناهکار لەم خۆشەویستی یە ورد بۆوە، دڵی نەرم دەبێت، بیر و ئەقڵی دەگۆڕێت، سرووشتی تۆبە و پەشیمانی دێتە گیانی. KB 20.1

ڕوو دەدا هەندێ جار بڕێک لە خەڵکی شەرمەزاری دەبن لە گوناهکاری یان و دەستی لێ هەڵدەگرن، بەڵام بەوە نازانن کە ئەوە دەستی یارمەتی مەسیحە لە ئارەزوویەکی پاکەوە بەرە و چاکەیەن دەبات، گیانیان پاکدەکاتەوە، ویژدانیان زیندوو دەکاتەوە، ژیانیان بەرە و چاکە دەگۆڕێ. مەسیح ڕایان دەکێشێت بڕواننە خاچەکەی و ببینن چۆن هەڵواسراوە و چوار مێخ کراوە لە سەر گوناهی ئەوان، ویژدانیان دەبزوێنی، بەدکاری ژیانیان و گوناهی قوڵی گیانیان بۆ دەردەکەوێت، پەی بەهەندێک لە ڕاستی و دروستیەکانی مەسیح دەبەن، هاوار دەکەن (گوناه چییە کە دەبێ ئەم هەموو قوربانییەی لە پێناودا بدرێت بۆ ئەوەی لێی ڕزگار بیت؟ کە ئەم هەموو خۆشەویستییە، ئەم هەموو ڕەنج و زەحمەتەی دەوێت تا ئێمە بە گوناه لە ناو نەچین و ژیانی هەمیشەیمان هەبێت ؟) KB 20.2

لە وانەیە گوناهکار بەرانبەر ئەم خۆشەویستییە بوەستێتەوە و شەیتان ڕێگای بەرە و عیسای لێ بگرێت، بەڵام ئەگەر خۆی نەدات بەدەست خراپەوە هەر دەبێت بەرەو مەسیح بچێت، ناسینی ڕێگای ڕزگار بوون لە گوناه بەرەو خاچی دەبات و ڕووی تێدەکات، تۆبە دەکات و پەشیمان دەبێتەوە لە گوناهەکانی کە بوونە هۆی ئازاردانی ڕۆڵەی خۆشەویستی خودا. KB 20.3

ئەو هێزە ئاسمانییەی کە سرووشت دەبووژینیتەوە و کاری لە سەر دەکات هەمان هێزە کار دەکاتە سەر دڵی مرۆڤ و هەوڵ و ئارەزوویەکی تێدا دروست دەکات بۆ شتێک کە نیانە و جیهان ناتوانی ئەو ئارەزوویان بێنێتە دی. ڕووحی خودا داوایان لێ دەکات کە تەنها داخوازی ئەو شتانە بکەی کە ئاشتی و ئاسوودەییان بۆ دەهێنێت، واتە خۆشی و چاکە و ڕووناکی و پاکی و پیرۆزی مەسیح . بە هەموو ڕێگایەکی بینراو و نەبینراو ڕزگار کەرمان کار دەکاتە سەر گۆڕینی ئەقڵی خەڵکی لە چاوچنۆکی و لەزەتی گوناهەوە بۆ خێر و بەرەکەتی بەرهەمداری خودا. بۆ هەموو ئەو کەسانەی بێهوودە دوای خواردن و خواردنەوەیان دەکەون لە بیرە داتەپیوو سەرچاوە پیسەکانی جیهان، پەیامی خودا بانگیان دەکات “ئەوەی تینویەتی با بێت، وە هەر کەسێک دەیەوێت با ئاوی ژیان بەخۆڕایی وەربگریت” (بینایی ٢٢: ١٧). KB 21.1

ئێوە ئەی ئەوانەی دڵتان ئارەزووی شتێک بەرزتر و باش تر دەکات لە وەی کە ئەم جیهانە پێی داون، بزانن کە ئەم ئارەزووە دەنگی خودایە بۆ ویژدانتان، داوای لێ بکەن تۆبەتان پێ ببەخشێ، مەسیح-تان بۆ دەرخات لە خۆشەویستی بێ پایانیدا، لە پاکی و بێگەردی تەواویدا. ژیانی مەسیح نموونەی ڕێبازێکە کە یاسای ئاسمانی تێدا بەدی دەکرێت، خۆشەویستی بۆ خودا و خۆشەویستی بۆ مرۆڤە، چاکی و خۆشەویستی جەوهەری ژیانی عیسا بوو، کە ئەوە بەدی دەکەین پیسی و گوناهی خۆمان بۆ ئاشکرا دەبێت، داوای ڕەحمەت و لێبوردن دەکەین. ئێمە لە وانە خۆمان هەڵخەڵەتێنین ، هەر وەکو “نیکۆ دیمۆس” کردی، کەوا بزانین ژیانی ئێمە ڕاستە، ڕەوشتمان دروستە، پێویستمان بەوە نییە کە لە بەردەمی خودا وەک گونهکارێکی ئاسایی سەر نزم بکەین، بەڵام کاتێک ڕووناکی مەسیح گیانمان ڕووناک دەکاتەوە، ئەوسا دەبینین کردەوەی ژیانمان چەند پیس بووە بەهۆی خۆپەسەندی و دڵ ڕەقی و دوژمنایەتی خودا، ئینجا تێدەگەین کە ڕاستی و دروستی ئێمە وەک پەڕۆیەکی پیس وایە. تەنها خوێنی مەسیح دەتوانێ لە پیسی و گڵاوی گوناه خاوێنمان بکاتەوە، دڵمان نوێ بکاتەوە وامان لێ بێت کە لە ڕەوشتی مەسیح بگەین. KB 21.2

تیشکێک لە مەزنی خودا و ترووسکەیەک لە پاکی مەسیح بچێتە هەر گیانێکەوە، هەر لە کە و پیسی و گڵاوییەکی تێدا هەبێت بە ئازارەوە ئاشکرای دەکات، هەر هەڵە و کەم و کووڕییەکی هەبێت دەیخاتە ڕوو، ئارەزووی گڵاو و خراپەکاری، دڵ ڕەقی و دەم پیسی دەردەخات، کردەوەی داوێن پیسی و شکاندنی یاسای خودا دەخاتە بەرچاو گوناهکاران، بە جۆرێک لە ئازار و ناڕەحەتیدا خۆی دەبینێت لە ژێر کار تێکردنی گیانی خودای دڵ پشکێنەر، گوناهبار کە خوو ڕەوشتی پاک و بێ گەرد مەسیحی بۆ دەردەکەوێت ڕقی لە خۆی دەبێتەوە . کاتێ دانیاڵ پێغمبەر، پەیام هێنەری ئاسمانی دی کە چ شکۆ و مەزنییەکی وا بەدەورەوەیە، تاس بردییەوە و هەستی بە ناتەواوی و لاوازی خۆی کرد، ئەم دیمەنە سەیرەی بەم جۆرە وەسف کرد “هێزم تێدا نەما، پاکی و خاوێنیم گۆڕا بە پیسی، هێزم بۆ دابین نەکرا” (دانیاڵ ١٠: ٨). KB 22.1

گیانێک بەم جۆرە ڕوحی مەسیح کاری تێکردبێت ڕقی دەبێتەوە لە خۆشەویستی خۆی پشت گوێ دەخات، لە ڕێگەی ڕاستی و دروستی مەسیحەوە بەدوای پاکی دڵدا دەگەڕێ، کە لە هاڕمۆنی دایە لەگەڵ یاسای خودا و سیفاتی مەسیح . پێغەمبەری پۆڵس، دەربارەی کردەوەی دەرەوەی خۆی ووتی “لە ڕاستی و دورستی بە پێی شەریعەت بێ کەم و کوڕی بووم” ( فیلیپی یان ٣: ٦)، بەڵام کاتێک پۆڵس سرووشتی گیانی شەریعەتی ووشە بە ووشە بۆ دەرکەوت، خۆی بە گوناهبار دی، کە شەریعەتی لەگەڵ ژیانی دەرەوەی خۆیدا بەراورد کرد، بەراورد کردنێکی ڕوواڵەتی هەروەکو خەڵکی دەیکەن، خۆی بێ سەرزەنیشت بینی ، بەڵام کاتێک ورد بۆوە و ڕوانی لە قوڵای یاسای پیرۆز، خۆی بەو جۆرە دی کە خودا بینی، لە شەرما ملی کەچ کرد و دانینا بەگوناهی خۆیدا و ووتی “من لە وەوبەر بە بێ یاسا ژیاوم، بەڵام کە فەرمان هات، گوناه ژیایەوە و من مردم.” (ڕۆما ٧: ٩)، کاتێک ناوەرۆکی ڕۆحی یاسای ئاسمانی بۆ دەرکەوت، گوناه و گڵاوی گوناهی لێ ئاشکرابوو، هەروەها لە خۆڕازیبوونیشی نەما. KB 22.2

خودا هەموو گوناهەکان وەک یەک نابینێ حیسابی وەک یەکیان بۆ ناکات، خەتاکان لە پلەی جیاجیادا دادەنێ و دەیان خەمڵێنێت، گوناه بچووک نابێتەوە هەرچەندە لە دیدەی مرۆڤدا بچووک بێت، لەبەر ئەوەی حوکمی مرۆڤ کەم و کووڕ و ناتەواوە، خودا کارەکان وەکو خۆیان دەبینێ و دەیان خەمڵێنێت، خەڵکی سەر خۆش بە چاوی نزم سەیر دەکەن و دەڵێن کە گوناه لێیان ناگەڕێت بچنە بەهەشت، لە کاتێکدا زاڵم و زۆردار و خۆپەرستان و لە خۆبایی بوان و چاوچنۆکان بێ سزا و سەرزەنیشت دەهێڵنەوە، ئەم گوناهانە بە تایبەتی دوژمنی خودان، لەبەر ئەوەی پێچەوانەی سیفاتی چاکە و دژ بە خۆشەویستی پاکی ئەون. ئەوەی دەکەوێتە گوناهێکی گەورەوە لە وانەیە هەست بە گوناه و شەرمەزاری بکات و خۆی لاواز و بێدەرەتان ببینێت لە ڕزگار بوونی لە و بەڵایە، هانا دەباتە بەر دەرگای ڕەحمەتی مەسیح، بەڵام کەسانی زاڵم لە خۆبایی و خۆپەسەند هەست بەوەناکەن کە پێویستیان بە کەس هەبێت، دەرگای دڵیان بە ڕووی مەسیحدا دادەخەن، لە و خێر و چاکە و بەخشینە خۆیان بێ بەش دەکەن کە مەسیح هاتووە پێیان ببەخشێت. KB 23.1

ئەو باجگرە هەژارەی کە پاڕایەوە و ووتی “خودایە بە منی گوناهکار ڕەحم بکە” (لۆقا ١٨: ١٣)، خۆی بە پیاوێکی بەدکار ژمارد، خەڵکی تریش هەر بە هەمان چاو سەیریان دەکرد، بەڵام ئەو بینی کە پێ ویستی بە یارمەتی خودا هەیە، بە باری سەنگینی گوناهی شەرمەزارییەوە هاتە بەردەمی خودا، داوای ڕەحمەت و بەخشینی کرد، بۆ گیانی خودا دڵی کردەوە، تا بە چاکە و نەرمی خۆی لە هێزی خراپە و گوناه ڕزگاری بکات. بەڵام پاڕانەوەی فەریسی پڕ بوو لە گیانی بەخۆ نازین و لە خۆبایی بوون کە بەڵگەبوو لە سەر ئەوەی دڵی داخستبوو لە کارتێکردن و ڕەحمەتی گیانی پیرۆز. لەبەر دووری لە خودا هەستی بە پیسی و گڵاوی خۆی و بە پێویستی و یارمەتی خودا نەدەکرد، لەبەر ئەوە هیچی دەستگیر نەبوو. ئەگەر گوناه و خەتای خۆت دەبینی، جاوەڕێ مەکە ت اخۆت چاک بکەیت، خەڵکێکی زۆر هەن وا دەزانن کە شایستەی ئەوە نین بێن بۆ لای مەسیح، ئایا چاوەڕێی ئەوە دەکەیت بۆخۆت خۆت چاک بکەیت ؟ “ئایا حەبەشییەک دەتوانێت پێستی خۆی، وە پڵنگ خاڵی خۆی بگۆڕێت؟ ئەگەر وایە ئێوەش دەتوانن ئەی فێر بوانی شەڕو خراپە.” (ئارۆمیا ١٣: ٢٣). یارمەتی دانمان تەنها هەر لە خوداوەیە، ئێمە نابێ چاوەڕێی هەلی باشتر بکەین، یان چاوەڕێی ڕازی کردنی بە هێزتر و سرووشتی و خووی پیرۆزتر بکەین. KB 23.2

ئێمە بەتەنها خۆمان ناتوانین هیج بکەین، بەڵکو پێویستە بێین بۆلای مەسیح بەو جۆرەی کە هەین. با کەس خۆی فری و نەدات وابزانێت کە خودا چونکە خاوەن خۆشەویستی و میهرەبانییەکی فراوانە، دواکەس ڕزگار دەکات هەتا ئەوانەش کە خێر و چاکەی ئەویان ڕەت کردۆتەوە. گوناه نەخۆشییەکی سامناکە، ڕزگار بوون لێی مە حاڵە تەنها لە ڕێی ڕووناکی خاچەوە نەبێت. ئەوانەی کە سوورن لە سەر ئەوەی کە خودا فرە باشە و گوناهکار سزا نادات، با بڕواننە خاچی جەلجەسە. لەبەر ئەوە بوو کە مەسیح بۆ ڕزگاری مرۆڤ لە هێزی پیس و گڵاوی گوناه ڕێگایەکی دی نەدۆزییەوە، نەیدەتوانی ژیانێکی ڕووحییان بۆ بگەڕێنێتەوە، گیانی هاوبەشی لەگەڵ پیرۆزمەندان، جگە لە ڕێگەی ئەو قوربانییە مەزنە، کە تاوانی گوناهی گرتە ئەستۆ و لە جیاتی گوناهکار زەحمەتی کێشا و مرد. KB 24.1

خۆشەویستی و زەحمەت و مەرگی ڕۆڵەی خودا گەواهی لە سەر خراپەی گوناه دەدەن ، مرۆڤ ئاگادار دەکەنەوە کە هیوا نییە بۆ هەڵهاتن لە دەست هێزی گوناە، وە ئومێد نییە بۆدەست کەوتنی ژیانێکی هەمیشەیی، ئەگەر لە ڕێگای ملکەچی تەواوی گیانەوە نەبێت بۆ مەسیح. هەندێ جار ئەو کەسەی کە پەشیمان نییە لە گوناهی هەوڵ دەدا پاکانە بۆ خۆی بکات بە بەراورد کردنی خۆی لەگەڵ کە سانی زانای نێو مەسیحیەت و دەڵێ (منیش وەکوو ئەوان زیاتر قوربانی نادەن و زیاتر لە خۆبورد نین، لە من زیادتر وریا و بەئاگا نین، ئەوانیش وەک من حەز لە ڕابواردن و خۆشی ژیانی خۆیان دەکەن) بەم جۆرە پاکانە لە گوناهی خۆیان دەکەن بە بەراورد لەگەڵ گوناهی خەڵکی، بەڵام نازانن کە هەڵە و گوناهی خەڵکی هەڵە و گوناهی ئێمە کەم ناکاتەوە، لەبەر ئەوەی خودا وێنەی مرۆڤێکی ناتەواوی بە ئێمە نەبەخشیوە بەڵکو ڕۆڵەی پاک و بێ لە کەی بە ئێمە بەخشی تا نموونەی ئەو بین . ئەو کەسانەی سەرزەنشتی خوو ڕەوشتی زانا مەسیحەیەکان دەکەن و هەڵەکانیان دەبینین، دەبێ خوو ڕەوشتی خۆیان گەڵیک جوانتر و باشتر بێت، جێگای مەدح و سەنای خەڵکی بن . KB 24.2

ئەگەر بیر و ڕایەکی بەرز تریان هەیە لە وەی کە خوو ڕەوشتی مەسیحی دەبێ چۆن بێت، ئایا گوناهی ئەوان زیادتر ني یە ؟ ئەوان ڕاستی دەبینن و دەزانن بەڵام دوای ناکەون و کرداری پێ ناکەن . وریابە ، تۆبە کردن و وازهێنان لە گوناه دوانەخەی، بگەڕێ بە دوای پاککردنەوەی دڵ لە ڕێگەی مەسیحەوە، گەلێک کەس لەم ڕاستییە نەگەشتن و زیاانێکی هەمیشەییان لێ کەوت، من لێرەدا نادوێم لە سەر کورتی ژیان و دڵنیا نەبوون لە ئەنجامی، بەڵام دواخستن مەترسییەکی سامناکتری هەیە لە وەی کە ئێمە دەرکی پێ دەکەین، هانا نەبردنە بەر دەرگا و گیانی پیرۆزی خودا و دواخستنی تۆبە و خۆپاککردنەوە لە گوناه مانای ئەوەیە کە ئێمە مانەوە لە نێو گوناهدا هەڵدەبژێرین لە جیاتی ڕزگاربوون و هانابردنە بەر ڕەحمەتی خودا. گوێ پێنەدان و بە ئاسان گرتنی گوناه هەر چەندە بچووکیش بێت دەمانخاتە بەردەم زیانێکی گەورەوە، ئەگەر ئێمە گوناه نەبەزێنین ئەو دەمان بەزێنێ و ماڵ وێرانمان دەکات . KB 24.3

ئادەم و حەوا وایان دەزانی خواردنی بەری درەختێک کە خودا ڕێگەی پێ نەداون کارێکی ئەوەندە بچووکە کە نابێتە هۆی ئەو هەموو زەرەر و زیان و چرمەسەریەی کە خودا وریای کردبوونەوە لێی، بەڵام ئەم کارە بچووکەیان دەست درێژی و سەرپێچی بوو لە یاسای پیرۆز و نەگۆڕی خودا، ئەم سەرپێچییە مرۆڤی پچڕاند و لە خودای جیا کردەوە، لافاوی مەرگ و ئازار و دەردەسەری و ماڵ وێرانی بە جۆرێک ڕووی کردە ئەم جیهانە کە وەسف ناکرێت، لە و کاتەوە هاوار و شیوەن بەرز بۆوە لە نەوەیاکەوە بۆ نەوەیەکی دی، بوونەوەران هەموو کەوتنە ناڵە و ئازار لە ئەنجامی یاخی بوونی مرۆڤ، ئاسمان-یش هەستی بەسەرکەشی مرۆڤ کرد دژ بەخودا، خاچی جەلجەسە هەمیشە ئەو قوربانییە سەیر و گەورەیە دێنێتەوە یادمان کە دەبێ بدرێت لە ئەنجامی سەرپێجی و دەست درێژییەک، هەر پشت گوێ خستن و ڕەتکردنەوەی چاکە و بەخشندەیی مەسیح کاردانەوەیەکی هەیە لە دەروونماندا، دڵ ڕەق و بێ ورە و بێ ئاگامان دەکات، نەک هەر بە تەنها مەیلمان بە لایگوێڕایەڵی مەسیح دا کەم دەکاتەوە بەڵکو کەم تواناشمان دەکات لە گوێڕایەڵی بۆ گیانی پیرۆزی خودا و بە دەنگەوە هاتنی پاڕانەوەی بەسۆزی. گەلێک کەس هەن هەوڵی ئارام کردنەوەی ویژدان پەرێشانی خۆیان دەدەن واتێدەگەن هەرکاتێک بیانەوێت خۆیان دەتوانن ڕەوشتی خراپی خۆیان بگۆڕن، دەتوانن ڕێبازی ژیانی خۆیان بگۆڕن، هەر چەندە بە بایەخەوە گۆێ ڕایەڵی بانگکردنی ڕەحمەتی خودا نەبوین و سەرپێچیان لە گیانی پیرۆزی خودا کردبێ، یان بەلای شەیتانیشدا دایان شکاندبێت. بەڵام ئەمانە هەموو هەر وا بە ئاسانی ئەنجام نادرێت، چونکە خوو ڕەوشت و زانیاریان بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگار وا داڕێژراوە کە چەند کەسێکیان نەبێت ئەوانی دی ئارەزوو ناکەن وێنەی لێکچووی مەسیح بن. KB 24.4

هەر ڕەوشتێکی چەوت و ئازەزوویەکی گوناهکاری چارەسەر نەکرێت و بدرێت بەدەمیەوە دەتوانێت هێزی کاریگەری ئینجیل کەم بکاتەوە، هەر چاوپۆشینێک لە گوناه دەتوانێت کینە و بێزاری گیانی دژ بەخودا بەهێز بکات. ئەو کەسەی کە سیفاتی کفر و بێ ئاینی خۆی دەردەخات، پێشانی دەدا کە بێباکە و گوێ ناداتە ڕاستی و پیرۆزی یاسای ئاسمانی، چی چاندووە ئەوە دروێنە دەکات. لە ووتەکانی خودادا هەڕەشەیەکی وا ترسناک دەرحەق بە کمدانانی شەڕ و گوناه نییە وەک لە ووتەی ئەو پیاوە دانایەدا هاتووە و دەڵێت کە گوناهکار “بە پەتی گوناهی خۆی دەگیرێت” (پەند ٥: ٢٢) . مەسیح ئامادەیە لە گوناه ڕزگارمان بکات، بەڵام بۆ ئەم کارە زۆرمان لێ ناکات . ئەگەر ئێمە خۆمان سوور بین لە سەر خراپە، ئارەزووی ڕزگار بوون نەکەین، ئەگەر ڕەحمەت و بەخشندەی ئەو قبوڵ نەکەین، ئیتر ئەو دەتوانێ چیمان بۆ بکات ؟ ئێمە بەڕەتکردنەوەی خۆشەویستی ئەو خۆمان لە ناو دەبەین “ببینن، ئێستایە کاتی قبووڵ کردن، ببینن، ئێستایە ڕۆژی ڕزگاری”، “ئەمڕۆ، ئەگەر گوێتان لە دەنگی خودا بوو، دڵتان ڕەق نەبێت.” (٢ کۆرنسۆس ٦: ٢)، (عیبرانیەکان ٣: ٨، ٧). KB 25.1

“مرۆڤ دەڕوانێتە چاوو ڕواڵەتی دەرەوە، بەڵام خودا دەڕوانێتە دڵ.” (سامۆنیل ١٦: ٧)، بەڵێ، دەڕوانێتە دڵی مرۆڤ کە جۆرەها ناکۆکی و هەستی خۆش و ناخۆشی تێدایە، دڵی سەر لێشێواو، کە پڕە لە درۆ و گوناه و پیسی. خودا هەموو مەبست و ڕاز و نیازێک ناو دڵ دەبینێ . ئەی گوناهبار ڕوو بکەرە خودا، بە هەموو خراپە و پیسییەکەوە خۆتی بخەرە بەردەم، هەموو نهێنی یەکی دڵی خۆتی بۆ دەرخە چونکە ئەو ئاگای لە هەموو شتێکە، هاوار بکە و ووشەکانی داود بڵێرەوە کە ووتی “خودایە بم پشکنەو دڵم بناسە، تاقیم بکەرەوە بیرو ڕام بناسە، ببینە ئەگەر لە سەر ڕێگای چەوت و خراپەم بمخەرە سەر ڕێگای ڕاستی هەمیشەیی” (سروود ١٣٩: ٢٣، ٢٤ ). KB 25.2

گەلێک کەس هەن ئاین بە شێوەی بیرکاری پەتی (عەقڵانی) لە وێنەی خودا ناسیدا قبوڵ دەکەن، لە کاتێکدا هێشتا دڵیان پاک نەبۆتەوە، با نوێژ و پاڕانەوەیان ئەمە بێت “خودایە دڵکی پاکم تێدا دروست بکە، گیانێکی ڕاست لە دەرونمدا نوێ بکەوە” (سروود ٥١: ١٥) ڕاستبە لەگەڵ دەروونی خۆت، هەموو هەوڵێک بدە بۆ بە تەنگەوە هاتن و ڕاستی، ئەگەر لە بەردەم مەترسی لە دەستدانی ژیانیشتا بیت، ئەمە کارێکە کە دەبێ لە نێوان خۆت و خودادا یەکلا بێتەوە، چونکە پشت بەستن بە هیوایەکی خەیاڵی، ئەم کارە بە تەنها بەسە بۆ لە ناو بردنمان وشەی خودا لە نێو پاڕانەوەی نوێژدا بخوێنە، یاسای خودا، ژیانی مەسیح، بڕوای پاکیی و پیرۆزی بۆ تۆ دەناسێنێت، کە “بێ ئەو کەس خودا نابینێت” (عیبرانیەکان ١٢: ١٤)، لە سەر گوناهەکانت ڕازیت دەکات، ڕێگەی ڕزگاریت بەڕوونی بۆ دەردەخات، گوێ ڕایەڵ بە لە دەنگی خودا کە لەگەڵ گیانت دەدوێت، کە هەست بە گەورەی گەناه و دەکەیت، و خۆتت بۆ ئاشکرا دەبێت بەو شێوەیە کە هەیت، تەسلیمی نائومێدی مەبە مەسیح لە پێناوی ڕزگاری گوناهکاراندا هات. KB 25.3

چ خشەویستییەکی سەیرە ! ئێمە لەگەڵ خودا ئاشت نابینەوە، بەڵکو ئەو لە ڕێگەی مەسیحەوە “جیهان بە خۆی ئاشت دەکاتەوە” (٢ کۆرنسۆس ٥، ١٩)، خودا بەخۆشەویستی و بەزەییەوە دڵنەوایی منداڵانی ئاوارەی دەکات، هیچ باوکێک لە بەشەری سەر ڕووی زەوی هێندە هێمن و ئارام نییە کێ وەکو خودا بەخشندە و بە سۆزە بۆ گوناهکاران؟ ئایا لێوی مرۆڤ پاڕانەوەی پڕ لە هەست و ناسکتری هەڵڕشتووە بەو جۆرەی کە خودا دەیکات بۆ مرۆڤی سەر لێشێواو؟ ڕاستە، هەموو بەڵێنەکانی، وریا کردنەوەکانی، بریتین لە شەماڵی خۆشەویستییەکی بێ وێنە. KB 26.1

کە شەیتان دێ دڵت کرمێ دەکا و پێت دەڵێت تۆ گوناهکاری، گوناهکاری گەورە . ڕووت بکەرە ڕزگارکەرت و لە گەورەیی و دەسەڵاتی ئەو بدوێ، ڕوانین لە ڕووناکی ئەو یارمەتیت دەدا کە دان بە گوناهەکانتدا بنێیت، بەڵام بە دوژمن بڵێ “عیسا مەسیح هات بۆ جیهان کە گوناهکاران ڕزگار بکات” (١ کۆرنسۆس ١؛ ١٥)، عیسا پرسیارێکی لە سومعان کرد سەبارەت بەدوو قەرزار، یەکێکیان قەرزێکی کەمی لە سەربوو ئەوی کەیان قەرزێکی زۆر، سەرۆکەکەیان لە هەردوکیان خۆش بوو، کامیان سەرۆکەکەی زیادتر خۆش دەوێ و سوپاسی دەکات ؟ سومعان لە وەڵامدا ووتی “ئەوەی زیادتر بەخشراوە” (لۆقا ٧؛ ٤٢)، ئێمە گوناهکاری گەورە بووین بەڵام مەسیح مرد تا ئێمە ببەخشرێین، گەورەیی و لە خۆبوردن و قوربانییەکانی مەسیح شایستەی ئەوەن کە تکای لێخۆش بوونمان بۆ بکات لە لای باوک . ئەوانەی کە خودا زیادتر بە خشیونی پتر ئەویان خۆش دەوێ، نزیکتر دەبن لە عەرشی بۆ ستایشی خۆشەویستی و قوربانی بێ پایانی ئێمە هەر چەند پەی بەرین بە خۆشەویستی خودا باشتر سرووشتی بەدی گوناه دەناسین و دەزانین کە چەند شتێکی خراپە، کاتێک تێ دەگەین لە خۆبەخت کردنی بێ سنووری مەسیح کە لە پێنا و ئێمەدایە کردوویەتی دڵمان لە سۆز و پەشیمانیدا دەتوێتەوە. KB 26.2